وەزارەتی پێشمەرگە : هەر پێشمەرگەیەك ئەم كارە نەكات مووچەكەی رادەگیرێت

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رایگەیاند: دوا وادە بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و یەكە سەربازییەكان 20 ی ئەم مانگە دەبێت بۆ وەرگرتنی ڤاكسین، هەر كەسێكیش ڤاكسین وەرنەگرێت رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی پێشمەرگە، ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و یەكە سەربازییەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەكاتەوە، كە لەزووترین كاتدا، لە نزیكترین بنكەی تەندروستی، ڤاكسین وەربگرن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە دوا مۆڵەت بۆ وەرگرتنی ڤاكسین20_1_2022 دەبێت، لەم بەروارە بەدواوە، هەركەسێك ڤاكسینی وەرنەگرتبێت، ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵ دەكرێت و مووچەكانیان رادەگیرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا