دوایین زانیاری دەربارەی هێرشەكەی داعش بۆ سەر هێزی پێشمەرگە

پۆڵەتیك پرێس

شەوی رابردوو لە سنووری پردێ، داعش هێرشی كردە سەر خاڵێكی پێشمەرگە و رووبەڕووبوونەوە دروستبوو، لە ئەنجامدا سێ‌ پێشمەرگە بوونە قوربانی.

وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەنراوێكی لەسەر شەڕەكەی ئەمشەوی پردێ بڵاوكردەوە.

لە راگەیەنراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە:”هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەتوندی بەرپەچی هێڕشەكەی تیرۆریستانی داعشی داوەتەوەو تێكیشكاندوون، لەكاتی راوەدونانیان ژمارەیەكی زۆریان كوژراون و لاشەكانیان جێماون، بەداخەوەش شەهید و بریندار لەڕیزی هێزی پێشمەرگەدا هەن”.

ژمارەیەك پێشمەرگە شەهید و برینداربوون لە نێویاندا ئەفسەرێك بە پلەی نەقیب شەهید بووە.

بەرپرسانی وەزارەتی پیشمەرگە بەردەوام جەختدەكەنەوە داعش سود لەو بۆشاییە ئەمنییە وەردەگرێت كە لە نێوان هێزەكانی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەدا هەیە.

رۆژی 25_4_2021، لە میانی سەردانێكی مەیدانیدا بۆ سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە سنوری گەرمیان و قەرەتەپە و حەمرین، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، دوای چەندین گفتوگۆی هاوبەش لەگەڵ سوپا و وەزارەتی بەرگری عێراق، نەگەیشتین بە هیچ رێككەوتنێك بۆ پێكهێنانی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە ناوچە جێناكۆكاندا بە مەبەستی پڕكردنەوەی بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا