پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دادگای باڵای فیدڕاڵی د. شاخەوان عەبدوڵـلا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی بانگهێشت کردووە و داوای لێدەکات لەبەردەم دادگا ئامادەبێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە سکاڵاکەی دادگای باڵای فیدڕاڵیدا د.شاخەوان تۆمەتبارە بە دەستوەردان و زیانگەیاندن بە دادگا، بەهۆى زیانگەیاندن بە سەربەخۆیی دەسەڵاتى دادوەرى و دەستوەردان لە کارى دادگاى باڵاى فیدراڵى و پێشێلکردنى بڕیارەکانى بووە بە پێچەوانەى دەستوور و یاسا لە دواى ئەوەى لە 25ـى کانوونى دووەمى 2023 دادگەى باڵاى فیدراڵى بڕیارێکى دەرکردووە.”
هاوکات، بەگوێرەی ئەو ماددەیەی کە د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی پێ بانگ کراوە، سزای تاوەکو سێ ساڵ زیندانی تێدایە.