جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: پێشبینی دەکرێت بەغدا 200ملیارەکەی هەرێم ببڕێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیاند، پێشبینی دەکرێت 200 ملیارەکەی هەرێم ببڕدرێت.

کەریم شکور جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، دەست لە کارکێشانەوەی بە کۆمەڵی پەرلەمانتارانی ڕەوتی سەدر لە پەرلەمانی عێراق،” بە کارتی فشار بابەتەکە دەبینم، چونکە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق پێویستی بە پێشنیاری سەرۆک وەزیران و ڕەزامەندی سەرۆک کۆمار و دەنگدانی 50 کۆ یەکی پەرلەمانتارانە، یاخود پێویستی بە پێشنیاری یەک لەسەر سێی پەرلەمانتاران و دەنگدانی 50 کۆ یەکی پەرلەمانتارانە، ئەمە میکانیزمی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانە بەپێی دەستور.”

وتیشی، ئەو بڕیارانەی دادگای فیدراڵی عێراق بەرامبەر نەوت و گازی هەرێم دەریکردوون، گەر هەرێم هەوڵنەدات بە گفتووگۆ لەگەڵ بەغدا چارەسەریان بکات، ئەوا گرفتی گەورەیان بۆ هەرێم بە دواوەیە.

ئاماژەی بەوەشدا، کە پێویستە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بە گفتووگۆ چارەسەر بکرێن، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی گەر بە مەبەستیش بدرێن، بڕیاری کۆتایین، بۆیە بڕیارەکان بە مەترسی دەزانم و دەبێت بە گفتووگۆ کێشەکان چارەسەر بکەین، ئێمە هەرێمێکین لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا، خۆمان دەستور و دادگای دەستوریمان نیە، لەوانەیە ڕەخنە لە هەندێک لە یاساکانیشمان بگێرێت بەوەی لەگەڵ یاساکانی عێراق دا یەکناگرێتەوە، بۆیە گفتووگۆ باشترین چارەسەرە و هەوڵبدەین بە توندی مامەڵە نەکەین.

سەبارەت بە 200 ملیار دینارەکەی هەرێم کەریم شکور بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، بڕینی ئەو 200 ملیار دینارەی مانگانە لە عێراقەوە بۆ هەرێم دەنێردرێت بەپێشبینیکراو ناوبرد، گوتی”ڕەنگە میکانیزمی تریش دژی هەرێم بەکاربهێنن، ئەوەتا وەزیری نەوت لێدوانی توند دەدات، خەڵکی تریان لە نێو پەرلەماندا شت دەوروژێنن، بۆیە دەبێت کێشەکانمان بە گفتووگۆ و بەپێی دەستور چارەسەر بکەین.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا