پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی خراپی و نەشیاوی بۆ خواردن، قائیمقامیەتی سلێمانی 400 کیلۆگرام شلک لەناودەبات.
لیژنەی عەلوەی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی خراپبون و نەشیاوی بۆ خواردن، لیژنەکە لە عەلوە دەستی بەسەر 400 کیلۆگرام شلکدا گرتووە، کە خاوەنەکەی بەنیازبوە لەبازاڕدا بەسەر هاوڵاتیاندا ساغیبکاتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لەناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبون لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
هەر ئەمڕۆ قائیمقامیەتی سلێمانی نزیکەی دە تۆن خواردەمەنی خراپبووی لەناوبرد.