نەخۆشییەكی دەگمەن بەرۆكی كارمەندانی هەواڵگری و دیبلۆماتكارانی ئەمریكا دەگرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نەخۆشییەكی دەگمەن لە ناو بەرپرس و دیپلۆماتكارانی ئەمریكی بڵاوبووەتەوە كە لە دەرەوەی وڵاتەكەیان كاردەكەن، نیشانەكانی نەخۆشییەكە بریتین لە سەرئێشە و خەمۆكی و لاوازكردنی توانای بیستن، راپۆرتە هەواڵگرییەكانی ئەمریكاش پێیان وایە ئەو نەخۆشییە لەلایەن كەسانێكەوە بڵاودەكرێتەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا نازانرێت كێ دەستی تێدا هەیە.

ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لیژنەیەكی پێكهێناوە بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆكاری سەرهەڵدانی نیشانەكانی هاڤانا كە تاوەكو ئێستا 200 هەڵگری نیشانەكانی نەخۆشیەكە لە سەرتاسەری جیهان تۆماركراون، رۆژ دوای رۆژیش ژمارەی ئەو كەسانەی نیشانەكانیان تێدایە لە بەرزبوونەوەدایە.

جۆناتان موور دەبێتە سەرۆكی ئەو لیژنەیەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كە رۆژی هەینی پێكهێندرا، باڵیۆز مارگرێت ئویهارا كە 30 ساڵ ئەزموونی لە وەزارەتی دەرەوە و ئەزموونی لە كاروباری دەرەوە هەیە، بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو كەیسانە دەكات كە دووچاری ئەو نەخۆشییە بوونەتەوە.

زیادبوونی ژمارەی كەیسی ئەوانەی نیشانەی هاڤانایان تێدایە لە جیهاندا رۆژ دوای رۆژ رووی لە هەڵكشانە، زۆربەی ئەوانەی تاوەكو ئێستا تووشی هاتوون، دیپلۆماتی ئەمریكی و خێزان و كەسوكاریانن كە لە دەرەوەی وڵاتەكەیان كاردەكەن، راپۆرتە هەواڵگرییەكان ئەوەیان پشتڕاستكردووەتەوە كە ئەو نەخۆشییە چەكێكە لەلایەن كەسانێكەوە بڵاودەكرێتەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا ئەوەی بۆ دەرنەكەوتووە كێ دەستی لە بڵاوكردنەوەی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا