نوێنەری زیندانییان: دژایەتی و رێگری لە ئازادبوونی زیندانیانی بادینان دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوێنەری زیندانیانی بادینان راگەیەندراوێك ئاراستەی رای گشتی دەكات و رایدەگەیەنێت دۆخی گیراوەكانمان و گشت مانگرتوانی دیكە لە زیندانی چاكسازی گەورانی هەولێر خراپە و بە دەستێوەردانی حزبی بە ئاشكرا رێگری لە بەڕێوەچونی رێكارە یاساییەكان دەكرێت سەبارەت بە مافی ئازادبوونی بەمەرج لەلایەن ئیدارەی چاكسازی و دادگا .

ئەیهان سەعید، نوێنەری زیندانیانی بادینان رایگەیاند: لەلایەكی دیكەوە ئێمە زۆر بە گومانین لە جۆری مامەڵەكردنی بەرپرسانی ئیدارەی زیندانی چاكسازی لەگەڵ گیراوەكانمان تا ڕاددەی گومانی (پیلانی ڕەش و تیرۆری بایلۆجی) بەتایبەت لەم رۆژانی دوایدا و بۆ ئەم مەبەستەش بە وردی لایەنە پەیوەندیدارەكانی ناوخۆ و نێودەوڵەتیەكانمان لێ ئاگادار كردوتەوە و بەرپرسایەتی هەر زیانێك بە گیراوەكانمان دەخەینە پاڵ لایەنی ئیداری و ئەمنی زیندانی چاكسازی كە پارتی بەسەردا زاڵە و حكومەتی هەرێم.

نوێنەری زیندانیانی بادینان ئەوەی خستەڕوو، هەر چەندە بە راسپاردەی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لیژنەیەكی سێ قۆڵی پێكهێنراوە لە (دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، بەڕێوەبەرایەتی چاكسازیەكان، بەڕێوەبەری كارگێری زیندانی چاكسازی) بۆ چاودێری كردنی دۆخ و رێكارە یاساییەكان بەڵام تا ئێستا و دوای تێپەربوونی زیاتر لە مانگێك لە مانگرتنیان تەنها پەنجە مۆری بەشێكیان وەرگیراوە و لەمپەر لەبەردەم رێكارەكان دروست دەكرێت و هەر جارە و بە بیانویەكی نامەنتقی پرۆسەكە رادەگیرێ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا