بەهۆی بارانی بە خوڕ چوار ئەندامی یەك خێزان خانووەكەیان بەسەردا روخا و گیانیان لە دەستدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پارێزگای زیقار بەهۆی بارانبارینی بەخووڕەوە خانوویەك داڕما و لە ئەنجامدا چوار ئەندامی یەك خێزان گیانیان لەدەستدا.

میدیاكانی عێراق ئاماژەیان پێداوە، ئەو چوار كەسەی لە خێزانێك گیانیان لەدەستداوە، بەهۆی داڕمانی بنمیچی خانووەكەیان بووە، ڕووداوەكە لە شارۆچكەی ناسریەی سەر بە پارێزگای زیقار بووە.

لەم هەفتەیەدا پارێزگاكانی عێراق بارانبارینێكی زۆری بەخۆوەبینی كە لە هەندێك پارێزگا و بەغدادی پایتەخت بەتایبەتی بووەهۆی دروستبوونی لافاو و لەئێستاشدا شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستانیشی گرتۆتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا