ئۆكرانیا هێرشی كرد و بریندار هەیە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی دۆنیتسك رایدەگەیەنێت، بەهۆی بۆردوومانی هێزەكانی ئۆكرانیا، هاووڵاتییەكیان بریندار بووە.

ئیدوارد باسورین، جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی دۆنیتسك رایگەیاند، ئەلیكساندرۆ فەكا، دانیشتوویەكی ئەو ناوچەیەیە، بەهۆی بۆردوومانی هێزەكانی سوپای ئۆكرانیا، بریندار بووە.

ئەو بەرپرسەی پۆلیس وتیشی، ئاگربەست لە نێوان هێزە ناكۆكەكاندا نییە، خەریكە جەنگەكە پەرە دەسێنێت، ئۆكرانیا هێزێكی زۆری لەو ناوچەیەدا بڵاوكردووەتەوە، چەكی قوورسیشیان لایە.

كۆماری دۆنیتسك، لەلایەن كۆمەڵێك هێزی دژ بە حكومەتی ئۆكرانی راگەیەندراوە، ئەوان بە زمانی رووسی دەدوێن، تا ئێستا لە ئاستی ئەوروپا و جیهاندا بە فەرمی دانی پێ دانەنراوە، كە لە رێگەی ریفراندۆمی 2014 لە ئۆكرانیا جیابوونەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا