گۆڕان دەستلەكاركێشانەوەی عەلی حەمەساڵح پەسەند دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
ژووری پەرلەمانی بزووتنەوەی گۆڕان دەستلەكاركێشانەوەی عەلی حەمەساڵح سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕانی پەسەند كردووەو بڕیارە سەرۆكێكی نوێ‌ بۆ فراكسیۆنەكەی دیاری بكات.

بەپێی زانیارییەكانی “پۆڵەتیك پرێس” لەكۆبوونەوەی رۆژی دوو شەممە 31ی ئاب، بەئامادەبوونی ئەندامانی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان، ژووری پەرلەمانی گۆڕان دەستلەكاركێشانەوەی عەلی حەمەساڵحی پەسەند كردووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە بەم نزیكانە ژووری پەرلەمان، بەهەماهەنگی فراكسیۆنەكە، كۆبوونەوە بكات‌و سەرۆكێكی نوێ‌ بۆ فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان دیاری بكات.

عەلی حەمەساڵح سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، چەند رۆژێك پێش ئێستا، دەستی لەسەرۆكایەتی فراكسیۆنی گۆڕان كێشایەوە، ئەوەش بەهۆی نیگەرانییەكانی لەبەرانبەر هەڵوێستی بزووتنەوەكەی لە كارەكانی حكومەت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا