عێراق.. داوای دامەزراندنی کۆچبەران دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی داوای دامەزرادندن و دۆزینەوەی کار دەکات گەنجە کۆچبەرانەی کە لە بیلاڕوس دەگەڕێنەوە، وەک پاڵپشتیەک.

عادل ڕەکابی وەزیری کارو باری کۆمەڵایەتی عێراق وتی، داڕشتنی بەرنامەیەکی تایبەت هەروەها پاڵپشتیەکی ڕاستەقینە بۆ عێراقیەکان، کە لە دەرەوە دەگەڕێنەوە، لایەنێکی زۆر گرنگە بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی کۆچ کردن.

جەختی لەوەش کردەوە، پێویستە بەپەلە پرۆژەو بەرنامەکان جێبەجێبکرێن کاری جدیان لەسەر بکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، هەلی کار بۆ ئەو کۆچبەرانەی دەگەڕێنەوە بابەتێکی گرنگ و بنەڕەتییە، چونکە هۆکاری سەرەکی کۆچکردن بێ کارو و گەڕانە بە دوای کاردا، وتیشی ئەو لایەنانەی دیکە کە پێویستە گرنگی پێدبرێت بریتیە لە، پێدانی قەرزی بچوک بۆ دەستپێکردنی بازرگانی دەبن بە بەشێک لە چارەسەری کێشەی کۆچ کردن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا