پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەسەر رێگای كەلار بۆ كفری، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا كرۆلا، سێ كەس گیانیانلەدەستدا و كەسێكی تریش برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا كرۆلا لەسەر رێگای كەلار-كفری، لەنزیك گوندی عەوڵاقوت، كە ئۆتۆمبێلەكە بەئاراستەی كەلار هاتووە، سێ كەس گیانیانلەدەستداوە و كەسێكیش برینداربوو.
هاتوچۆی گەرمیان دەشڵێت، ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە دوو پیاو و ژنێكن.
بریندارەكە دوای وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە رەوانەی سلێمانی كراوە.