پۆڵەتیک پرێس
ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەکەیان بە نەخۆشی کۆچی دوایکرد.
ئیدارەی گەرمیان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٩ی ٩ی ٢٠٢٠ سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان بە نەخۆشی کۆچی دوایکرد.
رۆژی ١٤ی ئەم مانگە لە ئەکاونتی خۆی لە فەیسبووک، سەڵاح کوێخا توشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند و وتی: منیش وەک هەر هاونیشتمانییەکی دیکە توشبووی ئەم هەرێمە، بێبەش نەبووم لە توشبوون بە پەتای کۆرۆنا.
سەڵاح کوێخا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بوو و لە ١ی ئەم مانگەدا لە مەراسیمێکدا خانەنشینکرا و پۆستەکەی رادەستی جەلال نوری قائیمقامی کفری کرد.