سەڵاحەدین بەهادین بەفەرمی کشانەوەی فراکسیۆنی یەکگرتووی لە پەرلەمان ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە فەرمی کشانەوەی فراکسیۆنی یەکگرتووی لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە سەڵاحەدین بەهادین لە تویتەری خۆی بەفەرمی کشانەوەی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمان ڕاگەیاند و وتی، “ئەم هەڵوێستە جوامێرانەیە بەرز دەنرخێنم و سوپاسی خۆڕاگری و ئەدائی جوانیان دەکەم”.

وتیشی، “ئەمە دەستپێشخەرییەکی نەوعیی بوێرانەیە و داوای سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ دەکەم”.

پێشتریش ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندام پەرلەمانی کوردستان لەسەر فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی ئاشکرایکرد، سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنەکەی وەک ناڕەزایەتییەک دژی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بەشێوەیەکی نایاسایی دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا