پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرپرسێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، بە هیچ جۆرێک وادەی دەنگدان درێژناکرێتەوە.
عیماد جەمیل، بەرپرسی بەشی ئاگادارکردنەوە لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان لە کاتژمێر 6:00ی ئەم ئێوارەیە دەستپێدەکات و کاتژمێر 7:00 تەواو دەبێت.
وتیشی: بەهیچ جۆرێک وادەی دەنگدان درێژناکرێتەوە، چونکە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان ئۆتۆماتیکی لە کاتژمێر 6:00 دادەخرێن.
ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەچوو و لە ئێستاشدا کەمتر لە کاتژمێرێک کات لەبەردەم دەنگدەراندا ماوە تا بەشداری لە دەنگدان بکەن.