ڕوسیا ڕەخنەی توند لە ناتۆ دەگرێت

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی “ناتۆ” پلانی بەدناوی بەرامبەر مۆسکۆ هەیە.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، ئەمڕۆ سێشەممە ١ ی حوزەیرانی ٢٠١، لەمیانەی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی کۆمەڵەی بریکس کە لە ڕوسیا و بەرازیل و هیندستان و چین و باشوری ئەفریقا پێکدێت، ڕایگەیاند، ڕوونترین ئاماژە بۆ بوونی پلانی بەدناوی ناتۆ بەرامبەر ڕوسیا، پابەندنەبوونی ناتۆیە لە ئەرکەکانی پێشووی بەرامبەر ڕوسیا.

لاڤرۆڤ وتی، ” ناتۆ نەک هەر پابەندییەکانی فەرامۆش کردووە بەڵکو کاتێک پێشنیاری جەختکردنەوە لە پاراستنی بەرژەوەندی هاوبەشی وڵاتانی ئۆرۆئەتڵەسی دەخەینە بەردەم لەم پێشنیارە ڕادەکەن و نایانەوێت جەختی لێ بکرێتەوە”.

لاڤرۆڤ جەختی لەوەش کردەوە کە وڵاتەکەی ئامادەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ناتۆ لەچوارچێوەی ئەنجومەنی ڕودیا-ناتۆدا دەستپێبکاتەوە و وتی پێویستە فەرماندە سەربازییەکانی هەردوولا گفتوگۆ لەبارەی دۆخەکەوە بکەن.

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ئاماژەی بەوەش کردووە، هاوڕێیانمان لە ناتۆ پێشێلکاری ئاشکرایان کردووە لەو خاڵەی کە لە کۆتایی ساڵانی نەوەدەکاندا لەسەری ڕێککەوتوین ئەوەش بریتی بوو لەوەی ناتۆ هێزی شەڕکەری گەورە لە خاکی ئەو دەوڵەتانەدا جێگیر نەکات کە دەبنە ئەندامی نوێی هاوپەیمانێتییەکە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا