قوباد تاڵەبانی: کاکە گۆڤار ھونەرمەندێکی لەخۆبردوو و رۆح سوک و خۆشەویستی نێو جەماوەر بوو

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “کاکە گۆڤار ھونەرمەندێکی لەخۆبردوو و رۆح سوک و خۆشەویستی نێو جەماوەر بوو”.

لە دەقی پەیامەکەیدا قوباد تاڵەبانی دەڵێت، “بەڕێزان خانەوادەی کۆچکردوو کاکە (گۆڤار ئەنوەر)، ھونەرمەند و ھونەردۆستانی کوردستان بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەند (گۆڤار ئەنوەر) نیگەران و دڵگران بووم.”

ئاماژە بەوەش دەکات، “کاکە گۆڤار ھونەرمەندێکی لەخۆبردوو و رۆح سوک و خۆشەویستی نێو جەماوەر بوو، ھەموو کات ھەوڵی دەدا زەردەخەنە و پێکەنین بەئامادەبووان ببەخشێت و ھەموانیش سەرسامی کارەکانی بون بەتایبەت لەکۆمیدیادا. بۆ ھەتایە ناو و ناوبانگی کاکە گۆڤار بەجوانیی لەنێو کایەی ھونەری کوردیدا دەدرەوشێتەوە”.

ئەوەش دەخاتەڕوو، “لەم بۆنە غەمناکەدا پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و خانەوادەی کاکە گۆڤار و ھەموو ھونەرمەندانی کوردستان دەکەم، خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگای بەھەشتی بەرین بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت”.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا