بایدن تەحەدای پۆتین دەکات

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێش دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا باس لە ناوەڕۆکی دیدارەکەی دەکات.

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ٩ ی حوزەیرانی ٢٠٢١ گەیشتە بەریتانیا ئەوەش لەچوارچێوەی دەستپێکردنی زنجیرە سەردانەکەی بۆ ئەوروپا کە ماوەی هەشت ڕۆژ دەخایەنێت.

بایدن کۆتایی سەردانەکەی بە کۆبوونەوەی لوتکە لەگەڵ ڤلادمیر  پۆتین، سەرۆکی ڕوسیا دا دەبێت کە ڕۆژی ١٦ ی ئەم مانگە لە شاری جنێف-ی پایتەختی سویسرا دیدار ئەنجام دەدەن.

سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پۆتین بە دەنگێکی پڕ تەحەداوە وتی، ” پۆتین لەو شتانە ئاگادار دەکەمەوە کە دەمەوێت بیزانێت” .

وتیشی، ” بە ڕوونی وتومە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەشێوەیەکی بەهێز و ئامانجدار وەڵام دەداتەوە لە هەر کاتێکا ڕوسیا هەنگاوی نیگەرانکەر بنێت”.

جۆ بایدن هاوکات دڵنیایی دایە هاوپەیمانەکانی لەبارەی ڕۆڵی وڵاتەکەی و وتی، ” هەموو لایەک ئاگادار دەکەمەوە کە ئەمریکا گەڕاوەتەوە مەیدان”.

ڕۆژی چوارشەممەش بایدن لەکاتی سەرکەوتنی بۆ سەر فڕۆکەیەی خۆی و هاوسەرەکەی گەیاندە بەریتانیا وتی، ” لەم گەشتەمدا بۆ ئەوروپا پەیوەندیەکانمان لەگەڵ هاوپەیمانە ئەوروپیەکانمان بەهێز دەکەینەوەو بە چین و ڕوسیاش دەڵێم کە ئەمریکا بەهێزە”.

لەوکاتەی جۆ بایدن سەرۆکایەتی ئەمریکای گرتووەتە دەست پەیوەندییەکانی نێوان ڕوسیا و ئەمریکا جۆرێک لە ناڕوونی و ئاڵۆزییان پێوە دیارە، لە یەکەم پەیوەندی تەلەفونیدا لەگەڵ پۆتین، جۆ بایدن جەختی لە کەیسی ئەلیکسی ناڤاڵنی ئۆپۆزسیۆنی حکومەتی ڕوسیا و کێشەکانی ئۆکرانیا کردەوە، کە ئەم دوو پرسە زیاتر لە هەر پرسێکی دیکە دەبنە هۆی توڕەترکردنی ڕوسیا .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا