خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای كوردستان كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان دادەمەزرێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای كوردستان كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان كە لە 20 ئەندام پێكدێت و لیژنەی دادگای پاراستنی پەیمانی كۆمەڵایەتی كە لە هەشت بۆ 10 ئەندام پێكدێت، دادەمەزرێنێت.

ئەنجومەنی گەلی دیموكراتی كە پێشتر ئەنجومەنی یاسادانان بوو سەر بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای كوردستان لە یەكەم كۆبوونەوەیدا و لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی بنەماكانی پەیمانی كۆمەڵایەتی حەوت بڕیاری دەركرد و لە سەرووی هەمووشانەوەی دامەزراندنی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان.

بڕیارە كۆمسیۆنەكە لەماوەی 10 رۆژدا پێكبێت و 20 ئەندامی هەیە، لەگەڵ لیژنەی دادگای پاراستنی پەیمانی كۆمەڵایەتی كە لە هەشت بۆ 10 كەس پێكدێت.

بەشێكی تر لە بڕیارەكانیش بریتین لە دەركردنی یاسای شارەوانییەكان پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی شارەوانییەكان، ئامادەكردنی رەشنووسی یاسای دادگای پاراستنی پەیمانی كۆمەڵایەتی، پێكهێنانی دامەزراوەی گشتی دارایی و ژمێریاری.

ئەنجومەنی گەلی دیموكراتی سەر بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای كوردستان جەختیشیكردووەتەوە، پێویستە سەرجەم بڕیارەكان لەماوەی 15 رۆژدا جێبەجێ بكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا