ئۆپەراسیۆنەکان لە کەرکوک بۆ لەناو بردنی داعش بەردەوامە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی چەکدارێکی داعشیان کوشتووەو یەکێکی دیکەشیان بریندار کردووە هەروەها پێگەکانیان لە وادی ئەلشای لەناو بردوون.

عەلی فەریجی فەرماندی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک ڕایگەیاند، فیرقەی 45 توانیان چەکدارێکی داعش بکوژن و یەکێکی دیکەش بریندار بکەن و بەردەوامن لە لەناوبردنی پێگەکانیان لە وادی ئەلشای و کوشتنی بریندارەکانی دیکە.

وتیشی، هێزەکانمان توانیویان مۆڵگەی نوێی داعش بدۆزنەوە کە تەختەی خەوی تێدابووە، لەگەڵ دوو تۆپخانەو کەل و پەلی دیکەی جۆراو جۆر وەک کەل و پەل و غازی چێشتلێنانو تێدابووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا