دژی دانانی كۆشك بۆیان كاسپكارانی سەهۆڵەكە خۆپیشاندانیان كرد

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی رادەستکردنی شوێنی تەكسی و دەستگێڕەکانی شاڕێی سالم ناسراو بە سەهۆڵەکە لە سلێمانی بە کۆمپانیا و دانانی کۆشک لە شوێنیان، كاسپكاران خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هاتووچۆی شەقامەكەیان داخست، سەرچاوەیەكیش لەسەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەو كۆشكانە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانەوە دراوە بەكۆمپانیاو شارەوانی لێی بەرپرس نییە.

پەیامنێری پۆڵەتیك پرێس لە شەقامی سالم رایگەیاند، کاسبکارانی سەهۆڵەکە بە دانانی کۆشکەكان ناڕازین و باس لەوە دەكەن كە کرێی مانگانەی زۆرە.

وتیشی، كاسپكاران رایدەگەیەنن ئەو شوێنانەی كۆشكەكانی لێدانراوە پێشتر، چا و خواردن و لەفەیان تێدا فرۆشتووە بۆ بژێوییان باش بووە، بەڵام ئەو نرخەی ئێستا لەلایەن كۆمپانیاكەوە بۆیان دانراوە ئەو كرێیەیان بۆ دەرناهێنێتەوە كە كۆمپانیاكە دیاریكردووەو بڕەكەی بۆ یەك مانگ لەنێوان 750 هەزار دینار بۆ یەك ملیۆن دینار دایە.

بەوتەی كاسپكارانی سەهۆڵەكە، خۆیان داوای ئەوەیانكردووە شارەوانی شوێنەكانیان بۆ رێكبخاتەوە و ئەوانیش كرێی ساڵانە بدەن بەشارەوانی بەڵام ئەوەی ئێستا پێچەوانەی داواكارییەكەی ئەوانە.

سەبارەت بەدانانی كۆشكەكان و دروست بوونی ناڕەزایی كاسپكاران، سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، كۆشكەكان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانەوە دراوە بەكۆمپانیاو شارەوانی سلێمانی تەنها شوێنی كۆشكەكانی بۆ دەستنیشانكردوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا