داوا دەكرێت دایكان و باوكان منداڵەكانیان دژی سورێژبكوتن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پزیشكێكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان باس لەوەدەكات، ئەو هەڵمەتی كوتانەی ئێستا هەیە دژی نەخۆشی سورێَژە، گرنگەو داواش لە دایكان و باوكان دەكات كوتان بۆ مناڵەكانیان بكەن.

دكتۆر قوربان محەمەد پزیشكی پسپۆڕی مناڵان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: رەتكردنەوەی كوتان دژی نەخۆشی سورێژە، شتێكی خراپە چونكە كوتانی دژی سورێژە لەم كاتەدا زۆرپێویستە بۆ مناڵان بەتایبەتی ئەوانەی نەكوتراون، یان بەرگریان لاوازە، یان تەمەنیان بچوكە، هیچ زیانێكی نیە، لەبەرئەوە پێویستە دایكان و باوكان مناڵەكانیان بكوتن.

وتیشی: ئەمە ژەمی چالاككەری پێدەوترێت، ئەوانەی پێشتر كوتراون واباشترە ئەم ژەمەش وەربگرن بەتایبەتی كە لە ئێستادا پەتاكە بڵاًوە.

روونیشیكردەوە، سورێژە نەخۆشیەكی ڤایرۆسییە لە رێگەی ڤایرۆسەوە مرۆڤ تووش دەبێت، لە رێگای هەناسە و لیك دەگوازرێتەوە، نیشانەكانی سەرەتا بە “تا” دەست پێدەكات لەگەڵ لوت تەڕی و سووربوونەوەی چاو، ئەمانە هەبوو دەبێت گومانی تووش بوون بە نەخۆشییەكە بكرێت.

هێمای بەوەشكرد، حاڵەتەكە هەیە بەڵام لە كۆنترۆڵ دەرنەچووە، بەتایبەتی ئەوانە تووشی دەبن كە پێشتر نەكوتراون.
باسی لەوەشكرد، هەموو كەسێك بۆی هەیە تووش ببێت لە هەر تەمەنێًكدا بن بەتایبەتی ئەوانەی ڤاكسینینان بەكارنەهێنابێت زیاتر ئەگەری تووشبوونیان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا