پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
تەقینەوەیەکی بەهێز لە کارگەیەکی چۆکۆلاتە لە ویلایەتی پەنسلڤەینیای ئەمریکا ڕوویدا، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و نۆ کەسی دیکەش بێسەروشوێنن.
لەوبارەیەوە ئیدارەی فریاکەوتنی پەنسلڤەینیا ڕایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و نۆ کەسیش نادیارن، هاوکات شەش کەسی دیکەش ڕەوانەی بنکەی تەندروستی کراون.
لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەردەکەوێت دوابەدوای تەقینەوەکە ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنین.
دەسەڵاتدارانی ویلایەتەکەش دەڵێن، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە بۆ زانینی هۆکاری تەقینەوەکە، ئیدارەی فریاکەوتنی پەنسلڤەینیاش باسی لەوەکردووە، ڕەنگە دزەکردنی غاز هۆکار بووبێت.