ئارێز عەبدوڵا: دەبێت پێکەوە یەکێتی نوێ بکەینەوە

پۆڵەتیک پرێس

ئارێز عەبدوڵا ئەمڕۆ لە دیداری یەکێتیدا لە هەولێر وتی، “پێویستە هەر یەکێک لە بەشداربووانی دیداری یەکێتی ئەسپی خۆی تاو بدات بە وشەیەک بە ڕەخنەیەک بە پێشنیارێک بەشداربێت و پێکەوە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان نوێ بکەینەوە”.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 31ی ئادار لە بەڕێوەچوونی دیداری یەکێتیدا لە هەولێر، ئارێز عەبدوڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی  یەکێتی، لە کاتی پێشکەشکردنی وتاردا لە دیداری یەکێتی ئاماژەی بەوەدا لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا دیداری گشتی یەکێتی بەڕێوە دەچێت.

لە درێژەی وتارەکەیدا ئارێز عەبدوڵا وتی، ئەو جیابوونەوانەی لە ناو یەکێتیدا ڕوویانداوە، شیرازە و بارودۆخی یەکێتیان هەڵتۆکاند، وتیشی پێویستە یەکێتی دەستپێشخەر بێت چونکە یەکێتی دەستپێشخەری کردووە و یاسای ڕۆژنامەگەری داناوەو بەهۆی ئەو یاسایەوە ئازادی ڕۆژنامەگەری هەیە، هەروەها یەکێتی دەستپێشخەر بووە لە پێدانی پۆستە باڵاکان بە ژنان.

سەبارەت بە پرۆگرامی دیداری یەکێتی وتی کار لەسەر 13 بەش دەکەین، یەکێک لە بەشەکان پەیوەندییەکانە، ئاماژە بەوە دەدا لە پەیوەندیدا کاریگەری گەورەیان هەبووە، لە ڕابردوودا بە هۆی هێزی پەیوەندییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە لەسەر دەستی سەرۆک مام جەلال شەڕی نێوان پەکەکەو تورکیا ڕاگیراوە.

ڕوونیشی کردەوە، کە یەکێتی هێزێکی دادپەروەر خوازن و پێویستە فراکسیۆنەکانی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگاکان ئاوڕی باشتر بدەنەوە لە یاساکان بۆ ئەوەی خزمەت بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکەین، وتیشی یەکێک لە دروشمە سەرەکیەکانی یەکێتی دیموکراسیە پێویستە بە کردەوە هەنگاوی بۆ بنێین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا