نەخۆشییەكی مەترسیدار لە ناو ئاژەڵان بڵاودەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە گوندەكانی دەوروبەری قەزای بەردەڕەش نەخۆشییەكی مەترسیدار لە ناو مەڕو ماڵاتی هاوڵاتیان بڵاوبوەتەوەو لە ماوەی 20 رۆژدا نزیكەی 200 مەڕ مرداربونەتەوە.

خاوەن مەڕو ماڵاتەكانی ئەو ناوچانە رایانگەیاندووە، نەخۆشییەكی ترسناك لە ناو مەڕو ماڵاتەكانیان بڵاوبوەتەوەو تائێستاش نازانن جۆری ئەو نەخۆشییە چییە.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، نزیكەی سێ هەفتەیە ئەو نەخۆشییە بڵاوبوەتەوە چەندینجاریش هانایان بۆ پزیشكانی ڤێتێرنەری بردووە، بەڵام نازانن هۆكاری بڵاوبونەوەی نەخۆشییەكە چییە.

هاوكات د. محەمەد بەڕێوەبەری بنكەی ڤێتێنەری بەردەڕەش رایگەیاندووە، ئەو نەخۆشییە ترسناكە و ئەگەر بنبڕ نەكرێت تەشەنە دەكات.

باسی لەوەشكردووە، ئەوان سەرووی خۆیان ئاگاداركردوەتەوە بۆئەوەی رێگە چارەی بۆ بدۆزنەوە، لەبەرئەوەی نەخۆشییەكی ڤاپرۆسییە و دەبێت ئاژەڵەكان پێشتر ڤاكسین وەربگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا