تاڵیبان: ئەمریکا هاوکاری پێشکەشی ئەفغانستان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تاڵیبان ڕۆژی دوو شەممە ڕایگەیاند، شاندێکی ئەمریکا وتی واشنتۆن ئامادەیە هاوکاری مرۆیی ئەفغانستان بکات، ئاسانکاری بۆ دەکات لە لایەنەکانیتر.

سەرەتای ئەم هەفتەیە یەکەم کۆبوونەوە لە نێوان تالیبان و ئەمریکا بەڕێوەچوو، لەو کاتەی بزوتنەوەکە دەسەڵاتیان گرتۆتە دەست.

وەزارەتی دەرەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند، حکومەتی نوێ ئامادەیە، هاوکاری بگەیەنێت بە دەزگا خێرخوازییەکان، بۆ هاوکاریکردنی ئەو کەسانەی پێویستیان پێیەتی، بە شێوەیەکی شەفاف.

لە لایەکی دیکەشەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا یەکشەممە ڕایگەیاند، بەشێوەیەکی پرۆفیشناڵ گفتوگۆیان کردووە، چەند زانیارییەکیان لە بارەیەوە ئاشکرا کردووە.

بزوتنەوەی تاڵیبانیش ئاماژەیان بەوەدا، هیوادارن واشنتۆن و کابول بگەن بە پەیوەندیەکی دیپلۆماسی، بۆ ئەوەی دەوڵەتەکی باش پێکبهێنن، هاوکارییەکانیان بە سیاسەتەوە نەبەستنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا