لەدوای بومەلەرزەكەی سوریا هێرشەكانی داعش زیادیانكردووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاماری هێرشەكەی چەكدارەكانی داعش لە رۆژهەڵاتی حمس لە سوریا بەرز بوەوە بۆ (68) كەس كە لە ناویاندا حەوت ئەندامی هێزەكانی حكومەتی سوریا هەن، لەدوای بومەلەرزەكەی باكوری كوردستان و رۆژئاوای كوردستان، داعش لە سوریا نزیكەی 90 كەسی كوشتووە.

لە هێرشی چەكدارەكانی داعشدا بۆسەر هاوڵاتیانی سڤیل لە كاتی كۆكردنەوەی دۆمەڵان لە رۆژهەڵاتی حمس 68 كەس كە لە ناویاندا حەوت ئەندامی هیزەكانی سەر بە حكومەتی سوریا هەبوو، كوژراون و ژمارەیەك هاوڵاتیش تا ئێستا چارەنووسیان دیار نییە.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، تا ئێستا (61) هاوڵاتی و حەوت ئەندامی هێزەكانی حكومەتی سوریا كوژراون.

لە دوای بوومەلەرزەكەوە، هێرشەكانی داعش لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا زیادیان كردووە لە 10ی شوباتەوە، داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە كوژرانی 90 هاوڵاتی و سەربازی سوری راگەیاندووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا