دواین کات بۆ وەرگرتنی لیستی کاندیدەکان دیاریکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ دواین کاتی بۆ وەرگرتنی لیستی کاندیدەکان دیاریکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە25ی ئادار، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،” دواین ڕۆژی بۆ وەرگرتنی لیستی کاندیدەکانی هاوپەیمانێتی و حزب و سەربەخۆکان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد”.

ئاماژەی بەوەکرد، 28ی ئاداری 2024، دواین ڕۆژە بۆ وەرگرتنی لیستی هاوپەیمانێتی و حزب و سەربەخۆکان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

ڕوونیکردەوە، بەپشت بەستن بە خشتەی کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئەو ماوەیە درێژناکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا