حكومەت بڕیار لە چارەنووسی سەدان گرێبەست دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی 500 كارمەندی تەندروستی كە لە بواری چارەسەری كۆرۆنا كاردەكەن.

دكتۆر ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی 500 كارمەندی تەندروستی كە لە بواری چارەسەری كۆرۆنا كاردەكەن.
وتیشی: ئەو كارمەندانە لە هەموو سەنتەرەكانی چارەسەری كۆرۆنا لە گشت شارو شارۆچكە و دەڤەرەكانی هەرێمی كوردستان.

بەهۆی ئەوەی ماوەی چەند ساڵێكە دامەزراندن لە هەرێمی كوردستان راگیراوە، لە زۆربەی فەرمانگە و دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم كارمەندی گرێبەست كارەكان رادەپەڕێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا