پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی جەختی لەوەکردەوە، دۆخی ئێستای ئوکرانیا کاریگەری ئابووری لەسەر ھەرێمی کوردستان نابێت.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند، “دۆخی ئۆکرانیا کاریگەری لەسەر نرخ و بڕی کاڵاکان لە هەرێمی کوردستان نابێت، چونکە جێگرەوەیان هەیە و دەتوانرێت لە وڵاتانی دراوسێوە هاوردەبکرێن”.
وتیشی، “بازرگانانی هەرێم لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان بازرگانی دەکەن و سەرجەم پێداویستییەکان توانراوە لە ناوخۆدا هەبن”.
25ی ئەم مانگە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاشکرایکرد، وڵاتی ئۆکرانیا پەیوەندیەکی زۆری بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە، بەڵام کارە بازرگانیەکان لەئێستادا بە تەواوی ڕاگیراون.