پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاكییەكانی گەریلاكاندا هەشت سەربازی توركیا كوژراون و شەش خێمەی سەربازییش تێكشكێندراون.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل ( هەپەگە ) ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی چالاكیی گەریلاكان دژی سوپای توركیا بڵاوكردەوە، كە دوێنێ 29_11_2022 لە ناوچەی زاپی باشووری كوردستان ئەنجامیانداوە.
هەپەگە ڕایگەیاندووە، كە گەریلاكان لە سێ چالاكیی جیاجیادا هەشت سەربازی توركیایان كوشتووە و و چوار دیكەش برینداربوون، هاوكات شەش خێمەی سەربازیی سوپای توركیاش تێكشكێندراون.
لەبارەی هێرشەكانی سوپای توركیاشەوە، هەپەگە ئاماژەی بەوەكردووە، كە سوپای توركیا رۆژی 29_11_2022 دەیان جار ناوچەی چەمچۆی باشووری كوردستانی بە تۆپ، هاوەن و تانك تۆپباران كردووە.