پەرلەمانتارێكی گۆڕان: هەڵبژاردنی سەرۆكی فراكسیۆنەكەمان پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆیە

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئەو هەڵبژاردنەی ئەمڕۆ بۆ دیاریكردنی سەرۆكی فراكسیۆنەكەیان كراوە پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەكەیانە.

شاخەوان رەئوف بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، هەڵبژاردنی سەرۆكی فراكسیۆن و دەستەی سەرۆكایەتی فراكسیۆنەكەمان پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆی گۆڕانە، چونكە بەپێی پەیڕەو دەبێت هەر هەڵبژاردنێكی لەوجۆرە كە دەكرێت پێویستە ژووری هەڵبژاردن سەرپەرشتی بكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، ژووری هەڵبژاردن ئاگاداری ئەو هەڵبژاردنە نەبووەو سەرپەرشتی نەكردووە.

وتەكانی ئەو پەرلەمانتارە دوای ئەوە دێت، دوای دەستلەكاركێشانەوەی عەلی حەمە ساڵح لەسەرۆكی فراكسیۆن، ئەمڕۆ لە هەڵبژاردنێكدا دابان محەمەد بە‌ سەرۆكی نوێی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان لە پەرلەمانی‌ كوردستان و ئاشنا عەبدوڵا وەك جێگری‌ سەرۆكی‌ فراكسیۆن و جەلال محەمەدی وەك بڕیاردەری‌ فراكسیۆن دیاریكران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا