پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە کە هاوکاتە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان لە هەفتەی نوێدا، نرخی نەوت بەردەوامییدا بە دابەزینەکانی هەفتەی پێشوو.
رۆژی دووشەممە (26-2-2024)، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور 35 سەنت دابەزی و بە 81 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، لەهەمان کاتدا نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 35 سەنت دابەزی و بە 76 دۆلار و 14 سەنت کڕین و فرۆشتنی پێوەکرا.
کۆتاییەکانی هەفتەی رابردوو نرخی هەردوو جۆرەکەی نەوت بە رێژەی %2 دابەزینیان تۆمارکرد، ئەمەش بەتایبەتی پاش لێدوانی بەرپرسانی بانکی فیدراڵیی ئەمریکا سەبارەت بە ئەگەری دواکەوتنی کەمکردنەوەی بڕی سوودی بانکەکانی ئەمریکا بۆ دوو مانگی دیکە.