کەشناسی: لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی شوبات، ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەکاتەکانی ئێوارە ئەگەری نمە بارانی کەمی پچرپچر هەیە لە زۆربەی ناوچە جیاحیاکانی هەرێم لەگەڵ بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکووری خۆرهەڵات، لەکاتەکانی شەودا کاریگەری دابارین لاواز دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سبەی دووشەممە19ی شوبات،ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەکاتەکانی بەیانی زوو ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە لەهەندێک لەناوچەکانی پارێزگای دهۆک و پارێزگای هەولێر، پاشان ئاسمان بەرەو هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ نمە بارانێکی کەم لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و پارێزگای دهۆک دەبارێت لەگەڵ کەمێک بەفر لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری خۆرهەڵات، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 13پلەى سیلیزى

سلێمانی :11 پلەى سیلیزى

دهۆک : 16پلەى سیلیزى

کەرکوک : 15پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 12پلەى سیلیزى

زاخۆ : 17پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 3پلەى سیلیزى

سۆران : 8پلەى سیلیزى

گەرمیان : 17پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا