بینای حزبی تەقەدوم کرایەئامانج و دوو پاسەوان بریندار بوون

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی عێراق ڕایگەیاند، بینای حزبی تەقەدوم کە لەلایەن محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، کراوەتەئامانخ و دوو پاسەوان بریندار بوون.

بەپێی قسەکانی ئەو سەرچاوەیە، بەهۆی هێرشکردنەسەر بینای حزبی تەقەدوم، دوو پاسەوان بریندار بوون و زیان بەر دەرگا و پەنجەرەی بیناکە کەوتووە.

وتیشی: تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕانەگەیاندووە و حەلبوسی و لایەنە عێراقییەکانیش هیچ لێدوانێکیان لەوبارەیەوە نەداوە.

ڕۆژی یەکشەممە 9ی کانوونی دووەمی 2022، یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو کە تیایدا محەمەد حەلبوسی وەک سەرۆکی پەرلەمان و حاکم زاملی و شاخەوان عەبدوڵـڵا وەک جێگری یەکەم و دووەمی حەلبوسی دیاریکران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا