هاوپەیمانان لە بارەی بۆردوومانی حەشدی شەعبی روونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕەتیكردەوە هێزەكانیان هیچ بۆردومانێكی ئاسمانیان ئەنجام دابێت لە عێراق و سوریا لە دوو رۆژی رابردوودا.

كۆلۆنیل واین ماروتو، رۆژی دووشەممە لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەكرد، رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە، هیچ هێرشێكی ئاسمانی ئەنجام نەدراوە لە عێراق و سوریا، جەختیشیكردەوە لەسەر مافی هاوپەیمانان بۆ بەرگریكردن لە خۆیان و سەپاندنی ئاسایش.

فەرماندەیی كەتیبەكانی ئیمام عەلی سەر بە لیوای دووی حەشدی شەعبی رایگەیاند، رۆژی دووشەممە بۆ دووەمجار بنكەیەكی سەربازیان لە پارێزگای نەجەف بۆردوومانكراوە.

لەلایەكی دیكەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێكدا باسی لەوەكرد، ئەو تەقینەوەیە لەو بنكە سەربازییە روویداوە لە كۆگای بنكە سەربازییەكە بووە بەهۆی خراپی هەڵگرتنی چەكەوە بووە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما نەك بۆردوومانی ئاسمانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا