گەریلا كوژرانی 16 سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە رایگەیاند: لە ئەنجامی چەند چالاكیەكدا كوژرانی 16 سەربازی توركیا ڕوونبووتەوە و گورز لە هێلیكۆپتەرێكی هێرشبەر وەشێنرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل ( هەپەگە ) بە ڕاگەیەندراوێك دوایین زانیاری لەسەر چالاكیی گەریلاكان ئاشكرا كرد.

هەپەگە ڕایگەیاندووە، هێزەكانمان لە باشورەوە تا باكور چالاكی بەهێز دەكەن و جارێكی تر لێكدانەوەی “داگیركەران” پوچەڵ دەكەنەوە. ئەوەشی خستووەتە ڕوو، هێزەكانیان لە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا شەڕێكی مێژوویی دەكەن، هێرشەكانی سوپای توركیا كە بە بەشداری هەزاران سەرباز و تەكنەلۆژیایی پێشكەوتوو دەیكات پوچەڵ دەكەنەوە و گورزی قورس لە سوپای توركیا دەوەشێنن.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە، لە چالاكییەكانی گەریلاكانیان 16 سەربازی توركیا كوژراون و پێنج سەربازیش برینداربوون و گورز لە هێلیكۆپتەرێكی هێرشبەر وەشێنرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا