پەرلەمانی كوردستان لەسەر چەند بابەتێك كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

رۆژی سێشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە ده‌نگ له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەویانەی لەسنوری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەركراوە دەدات و چەند بابەتێكی دیكەش تاوتوێدەكات.

لەراگەیەندراوێكیشدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره‌ (١٧)ی ئاسایی خولی بەهارە، ساڵی سێیەم له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، كە لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ ئەنجامدەدرێت.

لەراگەیەندراوەكەدا كارنامەی كۆبونەوەكە ئاشكراكراوە و لەكۆبونەوەكەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ ژمارەیەك پێشنیازه‌یاسا دەكرێت لەوانە، پێشنیازو پرۆژەیاسای هەمواری یەكەمی ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت.

No photo description available.

May be an image of text

May be an image of text

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا