بەرپرسانی پەروەردە: دواخستنی خوێندن بەهۆی پێنەدانی مووچەوە نییە

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسێكی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم هۆكاری دەستپێنەكردنەوەی پرۆسەی خوێندن بۆ دەركەوتنی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا گەڕاندەوەو رەتیكردەوە بەهۆی نەبوونی موچەوە بێت.

عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، هۆكاری دواخستنی كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان دەگەڕێتەوە بۆ كۆرۆنا گۆڕاوەكە كە زۆر بەخێرایی بڵاودەبێتەوە، ناكرێت ئەمڕۆ بڕیاری كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان بدەن و دواتر دایبخەنەوە.

وتیشی، “چاوەڕێدەكەین بزانین بارودۆخەكە بە كوێ دەگات دوای ئەوەی بڕیاردرا لەسەر كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان بەپێی ئەو ماوەیەی ماوە پلانی خۆمان دادەنێین بۆ چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ پرۆسەی خوێندن”.

پێشتر بڕیاربوو لەرۆژی حەوتی ئەم مانگە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات و بڕیار لەبارەی دەستپێكردنەوەی خوێندن بدات، بەڵام كۆبوونەوەكە بۆ رۆژی 16 ی ئەم مانگە دواخرا.

بڕیاری دەستپێنەكردنەوەی پرۆسەی خوێندن دوای ئەوە دێت بەشێكی زۆر لەمامۆستایان و رێكخراوی یەكێتی مامۆستایان هۆكارەكەی بۆ دابەشنەكردنی موچە دەگەڕێننەوە، نەك ڤایرۆسی كۆرۆنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا