شەش نان بوو بە هەزار دینار

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی گرانبوونی ئارد و سوتەمەنییەوە لە سلێمانی و هەڵەبجە شەش نان كرا بە هەزار دینار، لە هەولێریش بەشێك لە خاوەنی نانەواخانەكان گردبوونەوە.

نزیكەی هەفتەیەكە خاوەن نانەواخانەكان هۆشدارییانداوە بە حكومەت لە گرانبوونی نان، بەرپرسانی حكومی پێشتر رایانگەیاندبوو حكومەت هەموو هەوڵێك دەدات بۆئەوەی نرخی نان گران نەبێت، بەڵام تا ئێستا هیچ هەوڵێك لەوبارەوە نەدراوە.

نەوزاد كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشتر بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاندبوو، هۆكاری گرانبوونی نرخی ئارد بۆئەوە دەگەڕێتەوە لە بۆرسەی جیهانیدا نرخی گەنم گرانبووە، حكومەتی هەرێم دەبێت پاڵپشتی خاوەن فڕن و نانەواكان و هاووڵاتیانیش بكات بۆئەوەی هیچ لایەك زەرەر مەند نەبن.

وتیشی: لەو پێناوەدا لە چەند رۆژی داهاتوو كۆمەڵێك رێكار دەگرینەبەر بۆئەوەی نان گران نەبێت، چونكە گرانبوونی نان دەبێتە هۆی تێكچوونی بارودۆخەكە.

گرانبوونی نرخی نان دوای ئەوەدێت، نرخی ئارد گرانبووە، بەجۆرێك بۆ هەر تۆنێك ئارد50 بۆ 60 دۆلاری چووەتەسەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا