پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، “له‌ئوتێل بابوسی ده‌ست به‌سه‌ر بڕی 250 كیلۆ گرام هه‌نگوینی ساخته‌دا گیراوە كه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نەبوون”.
لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، “دوای بەدواداچونی ورد بە هاوکاری ئاسایشی ئابووری توانرا لە ئوتێل بابوسیدا له‌ئه‌سحابه‌سپی دەستبگیرێت بەسەر بڕی 250 کیلۆگرام هه‌نگوینی ساخته‌دا كه شیله و شانه‌ی هه‌نگوینیان تێكه‌ڵ كردووه و به‌هه‌نگوینی ئه‌سڵی به‌هاوڵاتیانیان فرۆشتووه كه‌ئه‌مه‌ش فێڵی بازرگانیه و یاسا ڕێگه‌ی پێنادات”.
ئەوەش هاتووە، “به‌فه‌رمانی دادوه‌ری یه‌كی لێكۆڵینه‌وه ئه‌و دوو هاوڵاتیه و خاوه‌نی ئوتێله‌كه روبه‌ڕوی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانیش ئوتێله‌كه داده‌خرێت و سه‌رجه‌م هه‌نگوینه ساخته‌كه‌ش له‌ناو ده‌برێت”.