گروپی واگنەر یان سوپای سێبەری روسیا؟

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

گروپی واگنەر دامەزراوەیەكی نیمچە سەربازیی یاخود ئاژانسێكی تایبەت بە گرێبەستی سەربازییە و بە كرێگراوانی بەشداری ململانێی ناوخۆیی چەندین وڵاتیان كردووە لەوانە جەنگی ناوخۆیی سوریا و هەرێمی دۆنباسی ئۆكرانیا، لە دوای مانگێك لە دەستوەردانی سەربازی روسیا لە جەنگی سوریا لە كۆتاییەكانی مانگی ئەیلولی 2015 بۆ یەكەمجار ئەندامانی ئەو گروپە لە سوریا ئاشكرابوون كە پشتیوانی حكومەتی سوریایان كرد لە جەنگ دژ بە گروپەكانی ئۆپۆزسیۆن.

وڵاتانی خۆرئاوا و پسپۆڕانی نەتەوەیەكگرتووەكان، دەڵێن، گروپی واگنەر یەكەیەكی سەربەخۆی سەر بە وەزارەتی بەرگری یاخود بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری روسیا، لەلایەن حكومەتەوە لە ململانێكاندا بەكاردەهێنرێن، هەروەها تۆمەتباری دەكەن بە ئەنجامدانی چەندین تاوان و پێشێلكاری لە سەرتاسەری كیشوەری ئەفریقا بەتایبەت لە سوریاو لیبیا و كۆماری ئەفریقای ناوەراست و مالی.

واگنەر لەلایەن ئەفسەری هەواڵگری سەربازیی پێشووی رووسیاوە، دیمیتری ئوتكین، دامەزرێنرا، كە بەشێك بوو لە یەكەمین كاروانی روسیە بەكرێگیراوەكان كە پاییزی 2013 نێردران بۆ سوریا، بەڵام ئەركە باش پڕچەك نەكراوەكەیان، كە پشتیوانی بەرپرسانی رووسیای نەبوو، بە شكست كۆتایی هات.

ئوتكین لە سوریا لە پایزی 2015 دەركەوتەوە، كاتێك روسیا دەستێوەردانی دەستپێكرد بۆ پشتگیری لە رژێمی بەشار ئەسەدی هاوپەیمانی كرێملین.

لە كانونی یەكەمی 2016، ئەم ئەفسەرەی پێشووی هەواڵگری لە بۆنەیەكی تەلەفزیۆنیدا دەركەوت كە لە كرێملین كرا بۆ رێزگرتن لە “پاڵەوانەكانی نیشتمان” و هەمان رۆژ لەتەنیشت پوتینەوە وێنەی گیرا.

چەندین راپۆرتی رۆژنامەوانی لە روسیا و ئەمریكا رایانگەیاند كە واگنەر لەلایەن هاوپەیمانانی پوتینەوە پشتگیریی دارایی دەكرێت — ئێڤگینی پریگۆژین، بزنسمانێكی سانت پترسبێرگ كە سامانێكی پێكەوە نا لە بزنسی بۆنە بەڕێوەبردندا پێش واژۆكردنی گرێبەستێكی پڕقازانج لەگەڵ سوپا و حكومەتی روسیا.

واگنەر لە سووریاوە بۆ ئۆكرانیا

ئەمریكا گروپی واگنەری رووسی وەك گروپێكی تاوانكاری نێودەوڵەتی دەناسێنێت و لە رۆژانی داهاتوودا سزای زیاتری بەسەردا دەسەپێنێت.

جۆن كێربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی رایگەیاند: گروپی تاوانكاری واگنەر بەشێوەیەكی فراوان بەردەوامە لە پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ.

ئاشكراشیكرد، كۆریای باكور مووشەكی داوەتە روسیا و لەلایەن گروپی واگنەرەوە بەكارهێنراون، لەبەر ئەوە هەنگاوی زیاتری ئەمریكا لە دژی واگنەر هاوكار دەبێت لە راگرتنی مامەڵەی وڵاتانی تر لەگەڵ گروپەكە.

گروپی واگنەر كەلە ساڵی 2014 دامەزراوە، هەزاران زیندانی چەكداركردووە لەبەرامبەر كەمكردنەوەی سزاكانیان شەڕ بۆ روسیا دەكەن لە ئۆكرانیا، كە بەوتەی جۆن كێربی 80% ی چەكدارانی ئەو گروپە لە ئۆكرانیا پێشتر زیندانی بوون.

لەدوای هێرشەكانی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا، گروپی واگنەر بەشدارییەكی كارای لە جەنگەكەدا هەیە و مانگانە سەد ملیۆن دۆلاری بۆ خەرج دەكرێت. بە پێی خەملاندنەكانیش لە ئێستادا نزیكەی 50 هەزار چەكداری ئەو گروپە لە ئۆكرانیادان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا