حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیار لە لێبڕینی موچەی فەرمانبەران دەدات

ئەم بابەتە 281 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس:
سەرچاوەیەکی بەرپرس لەوەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، نوێترین زانیاریی لەبارەی ڕێژەی لێبڕین لە موچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکرادەکات.بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتووە، ڕۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لە ڕێژەی لێبڕین لەموچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات.

سەرچاوەکەی پۆڵەتیک ئەوەشی ئاشکراکرد، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا و هاوکات لەگەڵ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەغدا پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق دەنێرێت، بۆیە لێبڕینی موچەی ئەم مانگە بەراورد بە مانگەکانی ڕابردوو کەمدەبێت و لەنێوان 10% بۆ 13% دەبێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی لەبارەی ناردنی پشکی هەرێم لە بەغداوە ئەوەی ڕونکردەوە، تا ئێستا دیارنییە بەغدا موچەی چوار مانگی ڕابردوو بە لێدەرکردنی بەهای نەوتی ڕادەستنەکراو دەنێرێت، یاخود بە چ میکانیزمێک پارەکە دەنێرێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک