پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر شوێنکەوتووانی ئاگادارکردەوە لەوەی بەمزووانە دەکوژرێت یاخود “شەهید” دەکرێت.
لەکاتی قسەکردنیدا بۆ شوێنکەوتووانی، موقتەدا سەدر رایگەیاند، “یەک شت هەیە بۆ چالاککردنی رەوتی سەدر، ئەویش مردنی من یان کوژرانی منە”.
وتیشی: دواتر دێن و دەنووسن موقتەدا مرد و بووە شەهیدێکی نوێ و خوێنێکی نوێ بۆ زیندووکردنەوەی ئەوەی لەدەستچوو.
لەدرێژەی قسەکانیدا موقتەدا سەدر وتی: “ئاگادارتان دەکەمەوە لەنزیکی شیهید بوونم و مردنم”، بەبێ ئەوەی روونیبکاتەوە ئایا لەهیچ لایەنێکی دیاریکراوەوە هەڕەشەی لەسەرە یان نا.