سەدر بۆ لایەنە سیاسییەكان: وەرن بۆ ماڵەكەم

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێبەری رەوتی سەدر دەستپێشخەری دەكات بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ سەركردەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و داوایان لێدەكات رۆژی چوارشەممە كۆبوونەوە بكەن.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داوا لە سەركردەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەكات دەكات رۆژی چوارشەممە لە ماڵەكەی خۆیدا (ماڵی موقتەدا سەدر) كۆببنەوە.

پێشتر چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەستپێشخەرییەكی خستبووەڕوو بۆ چارەسەركردنی كێشە سیاسییەكان و رایاگەیاندبوو، ئەو هەنگاوەیان دەبێتە دەستپێك بۆ هەبوونی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن.

چوارچێوەی هاوئاهەنگیی كە بەرەیەكی شیعە ناڕازییەكانە بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، نزیكەی 60 كورسییان بەدەستهێناوە، لە كاتێكدا لە هەڵبژاردنی 2018دا نزیكەی 135 كورسییان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەبوو.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە دەستپێشخەرییەكەیدا كە ئاراستەی سەركردەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی كردووە تەنها بانگهێشتی “هادی عامری، قەیس خەزعەلی و فالح فەیاز”ی كردووە لە كاتێكدا نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساش یەكێكە لە سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی.

رۆژی دووشەممە 27_12_2021 دادگای باڵای فیدراڵی سەرجەم ئەو تانانەی رەتكردەوە ئاراستەی كرابوون بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنی 10 ی ئۆكتۆبەر و ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقی پەسەند كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا