هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لەبەردەم ئەگەرەكاندا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەدوای بڕیارەكەی موقتەدا سەدر بۆ كشانەوەی لە حكومەت و پاشگەزبوونەوەی لە بەشداری كردن لە پرۆسەی هەڵبژاردن، ئەنجامدانی پرۆسەكە لەبەردەم چەند ئەگەرێكدایە، ئەندامێكی ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان پێی وایە، هێشتا زووە بڕیار لەسەر ئەوە بدرێت هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت یا نا.

شاڵاو سوارە، ئەندامی ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە دوای بڕیارەكەی موقتەدا سەدر بۆ كشانەوەی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق هێشتا زووە بڕیار لەوەبدرێت كە هەڵبژاردن دەكرێت یان نا، چونكە چەند ئەگەرێكی دەرەكی هەیە ئاماژەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، چەند ئەگەرێكی ناوخۆییش هەن ئاماژەن بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لەوانەش كشانەوەی موقتەدا سەدر لە پرۆسەی هەڵبژاردن، چونكە كاریگەری دەبێت لەسەر هەڵوێستی لایەنە سیاسییەكانی دیكە لەسەر پرۆسەكە.

ئەو ئەندامەی ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان وتی: ئەو زانیارییانەی باس لەوەدەكەن ئەمریكا لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژادندایە ئەوە فشارێكی دەرەكییە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەكە.

وتیشی: تا ئێستاش دیارنیە ئەم هەڵوێستەی سەدر كاریگەری دەبێت لەسەر هەڵوێستی لایەنە سیاسییەكانی دیكە بۆ پاشەكشەكردن لە هەڵبژاردن یان بەبێ‌ سەدر هەڵبژاردنەكە دەكرێت یاخود موقتەدا سەدر پاشگەزدەبێتەوە لە بڕیارەكەی.

لە هەنگاوێكی لەناكاودا رۆژی پێنجشەممەی رابردوو موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر كشانەوەی خۆی لەحكومەتی ئێستا و داهاتووی عێراق راگەیاند و بایكۆی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقیشی كرد كە بڕیارە لە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا