پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر نیگەرانیی لە ئاڵۆزییەكانی نێوان روسیا و ئۆكرانیا دەردەبڕێت و رایگەیاند، جەنگ چارەسەر نیە و تەنها وێرانكاری لێدەكەوێتەوە .
موقتەدا سەدر لە تویتەر پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: لەوانەیە روسیا ئۆكرانیا بە سەرچاوەی نیگەرانی و دڵەراوكێ بزانێت دژی بەژوەندییەكانی و پێی وابێت ئەمریكا كاریگەری گەورەی لەسەر سیاسەتی ئۆكرانیا هەبێت، بەڵام ئەوە بە هیچ شێوەیەك بەهانە نیە بۆ هەڵگیرساندنی جەنگ و هیچ كاتێك جەنگ چارەسەر نەبووە، بەڵكو زیادكردنی كێشە و قەیرانەكانە بەتایبەت هاوشێوەی ئەم جەنگانە كە دەكرێت هەموو جیهان بەرەو جەنگ بەرێت.
سەدر باسی لە عێراق و وڵاتانی تری عەرەبی و ئیسلامیش كردووە كە بە جەنگدا تێپەریون و تا ئێستا رزگاریان نەبووە و دوپاتیكردۆتەوە كە جەنگ هیچ دەستكەوتێكی نەبوە تەنها وێرانكاری و لاوازی و تیرۆر نەبێت .
بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی روسیا دەستپێكی هێرشی سەربازی وڵاتەكەی بۆسەر ئۆكرانیا راگەیاند، وەزارەتی بەرگری روسیاش ئاماژەی بەوەداوە، تەواوی هێزی ئاسمانی ئۆكرانیایان لەناو بردووە.