موقتەدا سەدر: شۆڕش دەستیپێکرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێكدا باسی لە دۆخی سیاسیی عێراق و خۆپییشاندانەكانی بەغدا دەكات و خۆپیشاندانەكان بە شۆڕش ناودەبات و دەڵێت، داوا لە هەمووان دەكەم شۆڕشگێڕانی چاكسازی سەربخەن.

دوای ئەوەی لایەنگرانی رەوتی سەدر لە هۆڵی پەرلەمانی عێراق، موقتەدا سەدریان وەك “فەرمانڕەوای عێراق” ناساند، موقتەدا سەدر پەیامێكی بڵاوكردەوە.

لە پەیامەكەدا هاتووە: شۆڕشی هەڕەمەكیانەی ئاشتیخوازانە ناوچەی سەوزی ئازاد كرد، وەك قۆناغی یەكەم و ئەمەش دەرفەتێكی زێڕینە بۆ هەموو ئەوانەی لە عێراقدا بە ئاگری ستەم و تیرۆر و گەندەڵی و داگیركاری و شوێنكەوتەیی چزاون.

لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا، سەدر هیوای خواستووە مەرگەساتی لەدەستچوونی دەرفەتی زێڕینی یەكەمی رەوتەكەیان لە 2016دا دووبارە نەبێتەوە و وتی: بەڵێ ئەمە دەرفەتێكی دیكەیە بۆ گۆڕانكاری لە ستەم و تاریكی و گەندەڵی و تاكڕەوی و شوێنكەوتنی دەرەكی و پشكپشكێنەی تائیفییەوە كە لە داگیركردنی عێراقەوە لەسەر سینگی عێراق نیشتووە.

هەروەها نووسیویەتی: بەڵێ ئەمە دەرفەتێكی مەزنە بۆ گۆڕانكاری ریشەیی لە سیستەمی سیاسی و دەستوور و هەڵبژاردن كە لە بەرژەوەندی دەوڵەتی قووڵدا ساختەكاری تێدا دەكرا.

ئەوەشی نووسیوە: هەمووتان بەرپرسن، بەرپرسیارێتیتان لە تاقیكردنەوەدایە، یان عێراقێكی رەگداكوتاو، یان عێراقێكی شوێنكەوتە، كە گەندەڵان و بەدووكەوتووان و ئەوانەی خاوەنی تەماعكاری دنیایین و لە لایەن دەستی خۆرئاوایی و خۆرهەڵاتییەوە جووڵەیان پێدەكرێت.

لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا، سەدر داوای لە هەموو لایەك كردووە پەیوەستی ئەو جووڵانەوەیە بن، كە لایەنگرانی دەستیان پێكردووە و جووڵەكەی بە راپەڕینی حوسێن لە دژی ستەمكاران چوواندووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا