موقتەدا سەدر چی بە لایەنە شیعەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی وت؟

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆبوونەوەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعە بەسەرۆكایەتی سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح، هادی عامری لەگەڵ سەركردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر كە لە شاری نەجەف ئەنجامدرا، كۆتایی هات، بەپێی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەكەدا موقتەدا سەدر رەتیكردووەتەوە حكومەتی تەوافوقی پێكبهێنرێت و داوای حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی كردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29_12_2021 ، شاندێكی چوارچێوەی هەماهەنگیی كە شەش لایەنی شیعە لەخۆدەگرێت بەسەرۆكایەتی هادی عامری بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پێكهێنانی حكوومەتی داهاتوو، سەردانی شاری نەجەف-ی كرد و لەگەڵ موقتەدا سەدر كۆبوویەوە.

دوابەدوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی موقتەدا سەدر لە تویتێكیدا رایگەیاند، بەناوی خوا، حكومەتی زۆرینەی نیشتیمانی نە خۆرئاوایی نە خۆرهەڵاتی، ئەوە دووەمجارە سەدر بە دەستوخەتی خۆی و بە قەڵەمی سور هەمان دەستەواژە لە تویتەر بڵاودەكاتەوە.

كۆبوونەوەكە دوای ئەوە دێت، رۆژی دووشەممەی رابردوو، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقی پەسەند كرد.

كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ، دووەم كۆبوونەوەیە كە لەنێوان شاندی چوارچێوەی هەماهەنگیی و موقتەدا سەدر ئەنجام دەدرێت، دوای ئەوەی رۆژی دووی ئەم مانگە بۆیەكەمجار كۆبوونەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا