وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ داوای بونیاتنانی هێزێکی نیشتمانیی سەربازی له‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات

پۆڵه‌تیك پرێس

وەزیری پێشمەرگەی هەرێم سەردانی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی لە رۆژهەڵاتی موسڵ کرد و ڕایگەیاند، لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان پێشمەرگەو سوپای عێراق هاتووەتە ئاراوە هاوكات داوای بونیاتنانی هێزێکی نیشتمانیی سەربەخۆیانەی سەربازی سەردەمی له‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات.

لە کۆبوونەوەیەکدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ باڵاكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند،شەونخونی قارەمانێتی پێشمه‌رگه‌ لە یادناکرێت، بەو پێیەی هەمیشە هەوڵەکانتان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کوردستانە ، لەم پێناوەدا گیان دەبەخشن، تا خەڵکی کوردستان لەسەرجەم بۆنە و یادەکاندا بە ئارامی کاتەکانیان بەرێ بکەن، بۆیە ئێوە هەمیشە سیمبولی تێکۆشان و قارەمانێتی گەلەکەمانن و شانازیتان پێوە دەکەین.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ وەزیری پێشمەرگە، لە یەکەم ڕۆژی جەژندا سەرجەم خاڵەکانی بەرگری هێزی پێشمەرگەی لە رۆژهەڵاتی موسڵ بەسەر کردووه‌ته‌وه‌و ڕایگەیاند،جێگەی دڵخۆشی ئێمە و هەموانە هێزی پێشمەرگە لە تەواوی ناوچەکان سەنگەرەکانیان بە رووی تیرۆریستان بەهێز و توکمەیە، هەمیشە ئامادەسازن بەرامبەر تیرۆریستان بجەنگن لە پێناو ئارامی و ئاسایشی خاکی کوردستان و ناوچەکە.

وتیشی، ئێمە وەکو وەزارەتی پێشمەرگە هەموو پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمان دووپاتدەکەینەوە بۆ بەهێزکردنی توانای سەربازی و لۆجیستی بۆ رووبەڕوبونەوەی تیرۆریستان و تێکشکاندن و لە ناوبردنیان.

هاوكات وەزیری پێشمەرگە، داوایکردووه‌، جەژن بکرێتە هەوێنی نزیککردنەوەو رێککەوتنی لایەنەکان لەسەر پشتگیری و پاڵپشتیان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان، کە ببێتە سەنەدی بەهێزکردنی هێزی پێشمەرگە و بونیاتنانی هێزێکی نیشتمانیی سەربەخۆیانەی سەربازی سەردەمی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، دۆخی ئێستا وا دەخوازێت هەمووان هاوکار و هەماهەنگی پێشمەرگە بن، بۆ ئەمەش داوایکرد پاڵپشتی دارایی و لۆجیستی و سەربازی هەمەلایەنەی پێشمەرگە بکرێت وەزیری پێشمەرگه ئاشکراشی کردووه‌، کە ئەو لێکتێگەیشتنەی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق هاتۆتە ئاراوە، جێی بایەخەو هیواخوازن بگاتە رێککەوتنێکی گشتگیر و کۆنکریتی. کە زامنی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و تێکشکانی تەواوەتی تیرۆریستانی لێدەکەوێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا